په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پەروەردە و فێركاری ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 27 ی 9 ی 2022، كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای په‌روه‌رده و فێركاری ده‌كات.
لهراگهیاندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٩/٢٧ به‌م شێوه‌یه بێت:
• بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.