هەوڵی جــدی هەیە بۆ ئەوەی عێراق نوقمی قەیران بكرێت
هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بكرێت
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگهیاند، بەشێک لە “سیاسییە گەندەڵەکان” لە سەروی هەموشیانەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات “نوقمی قەیران بکەن”، لەبری ئەوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێشکەش بکەن.
هۆشیار زێباری له نوسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی “X” نوسیویهتی، “له ئێستادا ههوڵێكی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕوخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات، ئێمە بە وریاییەوە بۆ پاراستنی ئەزمونەکەمان، پشتیوانیی حکومەتی نیشتمانیمان دەکەین”.
هاوكات هۆشداری دهدات لهوهی كه “بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان لە سەروی هەموشیانەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن، لەبری ئەوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێشکەش بکەن”.