سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/12/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييهكانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.
هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنهوهى داعش كرد و هاوڕا بوون كه هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوهنهگلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.