سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازیی له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی 12ی مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە د.محەمەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
لەبارەی دۆخی سووریاش، جەخت لە گرنگی و پێویستی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.