سلێمانی.. پشكنین بۆ دڵنیابوونەوە لەسەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە بەردەوامە
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: پشكنین بۆ دڵنیابوونەوە لەسەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە له‌پارێزگای سلێمانی بەردەوامە.
لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، تیمەكانی یەكەی ئاوی بەڕێوبەرایەتییه‌كه‌مان ڕۆژانە لەڕێگای چەندین تیمی تایبەت بەردەوامن لەپشكنین بۆ دڵنیابوون لەسەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.