ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق (UPN)ـی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سند ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق (UPN)ـی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سند ده‌كات؛ هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی تۆماركردنی بایۆمه‌تری فه‌رمانبه‌رانی ڕێژه‌ی 1%ـی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان لێ ده‌بڕێت.
سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامی تۆماری بایۆمه‌تری (UPN)ـی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی به گوێره‌ی ئه‌و نموونه‌یه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی له ده‌سته‌ی ئامار و سیسته‌می زانیاریی جوگرافی له وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، په‌سند كرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی داتاكان، ڕێژه‌ی 1%ـی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی ڕێكاره‌كانی تۆماركردنهكهدا یاخود له كاتی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار ده‌بڕێت.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، دواتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵی ده‌كات و هاوكات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌ته داوایان ده‌كات، بۆی ده‌نێرێت و وه‌زاره‌تی ناوبراویش سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا ته‌واو ده‌كات.