مەسرور بارزانی: یەکێتیی ئافرەتان مێژوویەکی كاریگەریان لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە
چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، “بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم”.
جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، “یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن”.