“دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌رژمێری، گۆڕانكاریی گرنگ رووده‌دات”
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان، باس له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له عێراق ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته روو، كه هه‌ندێك گۆڕانكاریی گرنگ روو ده‌دەن، له‌وانه دیاریكردنی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان و دیاركردنی قه‌باره‌ی بودجه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان، له‌گەڵ دیاركردنی ژمارەی كورسیی په‌رله‌مان.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/12/2024، مه‌حموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: “نزیكه‌ی دوو مانگ و نیوی دیكه، ئه‌نجامی گشتیی سه‌رژمێری له عێراق راده‌گه‌یه‌نرێت، پرۆسەی سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان تا ئێستا بە باشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت و بڕیارە تا 15ی ئەم مانگە پرۆسەکە تەواو بێت، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ین، كه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه حەوت خاڵن و ده‌رچوون، جێبه‌جێ بكرێن و دوای ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه داواكاریی ئێمه‌یه و ده‌بێت ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكرێن، چونكه بنه‌مای كاره‌كانه و چاوەڕوان ده‌كه‌ین، كه بزانین پرۆسه‌كه چۆن بەڕێوه ده‌چێت.“
له‌باره‌ی ناوەڕۆكی بڕیاره‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی خسته روو: ”یه‌كێك له بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و خێزانانه‌ی عه‌ره‌بن و هاتوونه‌ته ناوچه كوردستانییه‌كان، كه ژماره‌یان 600 هه‌زار خێزانه، بچنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌ژمار نه‌كرێن، ئه‌وانه‌یشی لەو ناوچانە ھاتوون بۆ ھەرێمی كوردستان، لەسەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان حساب بکرێن و کارتی نشتمانی لەسەر سەرژمێریی ساڵی 1957 هەژمار بکرێت، ئەوەی ئەوکات نەبێت، پێویستە بچنەوە سەر ئەو ناوچانەی لێوەی ھاتوون، بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین، كه ئه‌م خاڵانه وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن”.
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له‌دوای سه‌رژمێریی گشتی، مه‌حموود عوسمان، ده‌ڵێ: “دوو شت گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، یان كاریگه‌ریی لێ ده‌كات، ئه‌وانیش بواری گه‌شه‌پێدان و بودجه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه دیاری ده‌كرێت و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ دیاری ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه، رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان له عێراق دابه‌زیوه و بووه‌ته (2.3) و قه‌باره‌ی خێزان له سنووری (5) كه‌سدایه، له كاتێكدا ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد گه‌شه‌ی دانیشتوان (2.5 بێت)، به‌ڵام له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان دەركەوتووە (2.3)ـیە، كه‌واته زۆر كه‌می كردووه و قه‌باره‌ی خێزان له عێراق بە گشتی بچووك بووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له عێراق زۆر گه‌شه‌ی كردووه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، مه‌حموود عوسمان، راگه‌یاند: ”به‌پێی سه‌رژمێری، كه 20 ساڵ جارێك ده‌كرێت، ژماره‌ی دانیشتوان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌نده و نیوی به‌رامبه‌ر، یانی دوو ئه‌وه‌نده ده‌بێت، پێشبینییه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو. تا ئێستا قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری بە باشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت، جگە لە ھەندێک گرفتی کەمی تەکنیکی، گرفتی گەورەمان نەبووە، کە ئەوەش چارەسەر کراوە و بە حوکمی ئەوەی ڕێژەکە بەردەوام لە زیادبووندایە، دامان ناوە ئەگەر گرفت نەبێت، تا 15ی ئەم مانگە تەواو بکرێت و زۆرترین کاتیش ئەگەر کەشوھەوا لەبار نەبێت، تا 18ی مانگ تەواو دەبێت، چونکە حیسابمان بۆ ئەوەش کردووە.“