سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی لایەنەکانی سووریا دەکات
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکات، زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به شێوه‌يه‌ك، دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەستەبەر بکەن، لە نێویشیاندا گەلی کورد.
هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە، هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە.
خەجتیش دەکاتەوە، هه‌موو ململانێيه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه و جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ينه‌وه.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە
په‌يامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووريا
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه چاودێريی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ين. داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به شێوه‌يه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات‌دا، مسۆگەر بکات.
هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێيه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ينه‌وه.
له كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا. بۆيه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين ڕۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بگێڕن، هه‌روه‌ها پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/8