سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی هه‌نوكه‌یی سووریاوه بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی هه‌نوكه‌یی سووریا بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا :”بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە”.
هاوكات ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: “هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی، باسی له‌وه‌ش كرد، ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.