سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی : پارتی ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردن

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: بۆشایی یاساییمان نییە دەستپێشخەرییمان بۆ لایەنە سیاسییەکان کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت:” سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی ھەرێم  تائێستا ھیچ ئەنجامێک لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن نەکراوە.“

دەشڵێت:” دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانیمان راگەیاند کە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و نەکەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە، جگە لەوەش، بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن رازی بووین، کە بە سیستمی تێکەڵ بکرێت، واتە ٥٠%ی کورسییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و ٥٠%ی دیکەی لەسەر ئاستی پارێزگاکان بێت، بەڵام لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا وەڵامی ئەم دەستپێشخەرییەی پارتییان نەداوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین یاسای ھەڵبژاردن بەم شێوەیە ھەموار بکەین و ھەڵبژاردن بکرێت.“

دڵخوازەكانتان