عهلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی سلێمانی-ههڵهبجه و ڕاپهڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان و دكتۆرە ئەشواق جاف یاریدەدەری بەرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی سلێمانی-ههڵهبجه و ڕاپهڕینی پارتی و شاندێكی یاوەری لە شاری سلێمانی سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیر و ڕاگەیاندنی سلێمانیان كردووە لە لایەن مەریوان شەریف بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی سلێمانی و ئەندامانی بۆردی راوێژكاری ناوەندنەكە و ڕۆژنامەنوسان پێشوازی لێكرا
. سەردانەكە بەمەبەستی دەسخۆشی و بەرز نرخاندنی كارەكانی ناوەندەكە بوو ، لە هەوڵەكانی بۆ سەرخستنی لیستی 190 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و خستنەڕووی بەرنامە و پەیام و دیدگای پارتی بۆ جەماوەری كوردستان
. عهلی حسێن لە گفتوگۆیەكی دۆستانەدا تیشكی خستەسەر كارنامە و پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەركەوتنی كوردستان و ئاوەدانی هەروەها سوپاسی ڕۆژنامەنوسانی ناوەندەكەی كرد كە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا توانیویانە دور لە تەشیر و ناوزاڕاندن و بەشیوەیەكی مۆدێرنانە بانگەشە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن .
عەلی حسێن لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باسی لە ڕۆڵی ڕۆژنامەنوسان و میدیا و كاریگەری كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كرد لە هەرێمی كوردستان سوپاسی تایبەتی ڕۆژنامەنوسانی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سلێمانی كرد