بەرەو COP 29
فێنک یاسین
ھەرێمی کوردستان، ساڵانێکە لە خۆئامادەکردندایە کە گۆڕانی ئاووھەوا کاریگەری نەرێنی دەبێ، لەسەر ئاسایشی خۆراک، تەندروستی، کۆچ، ھەروەھا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بەڵام خۆشبەختانە ھەرێم رێکاری ھەیەو دەستەوەستان نەبووە ودامودەزگا پەیوەندیدارەکانی کوردستان داوا لە ھەوڵاتیان دەکەن، دارێک بچێنن شارێک سەوز بکەن.
ئەوەی من تێبینیم کردووە وڵاتانی جیھان گرینگی زۆر بە ژینگەو گۆڕینی ئاووھەوا دەدەن، وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا کاتێ بەشداریان کرد لە COP 28 کە کۆنفرانسێکی ساڵانەی جیهانی کەشوهەوایە، فەندێکیان وەرگرت کە گرینگی زۆر بە رێکارەکان بدەن تا دووربن لە مەترسی گۆڕانی ئاووھەوا کە لەھەر شوێنێکی گۆی زەوی مەترسی ھەبێ مەترسییەکە لێکەوتەی بۆسەر ھەموو جیھان دەبێ، خەڵکی ئەفریقیا ئاھەنگیان گێڕا بەبۆنەی رێزگرتن لە سروشت و ئاووھەوا، دڵخۆشیان دەربڕی بۆ ئەوەی کە دەتوانن رێکاری نوێیان ھەبێ تا زیانەکانی گۆڕینی ئاوھەوا کەمکەنەوە، ئەمە رێک منی گەڕاندەوە بۆ ھەمان ئەو رۆژانەی کە لە ھەولێر ماراسۆنێکی نێودەوڵەتیم بینی کە بە کۆمەڵ ھاوڵاتیان رایان دەکرد لە پێناو پاکوخاوێنی ژینگە، کە لەم ماراسۆنەدا چەندین سەرکردە بەشداری کرد و سەرۆکی هەرێم رایگەیاند من ھاتووم لەم دروشمەی پاکوخاوێنی ژینگە بەشداربم، جگەلەوەی ساڵانێکە بەشداری کارای ھەیە بۆ ئامادەکاری گۆڕانی ئاوھەوا، لە تویتێکدا دەڵێت (لە ڕۆژی جیهانی ژینگە پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزترو پاکتر دوپات دەکەینەوە).
ئەم گرینگیدانە بەو مانایە دێ کە ھەرێم خەڵات نەکراوە وەک ئەفریقا، بەڵام ھۆشیاری باڵای ھەیە و ئامادەن بۆ ئەوەی کوردستان ژینگەی پاکوخاوێن و سەوز و ئاوھەوای پاک بێت.
بەشداری ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان لە COP 29ی کۆنفرانسی گۆڕینی ئاوھەوا لە باکۆ نیشانەی ئەوەیە کە ھەرێمی کوردستان پێشوەختە تەواو ئامادەیە، کە ژینگەو ئاوھەوای ھەرێم بەگوێرەی ستانداردی جیھانی بە ڕێکاری جیھانییەوە ھەرێم پارێزراو بێت لەھەر مەترسیەکی گۆڕینی ئاوھەوا.