سەرۆکوەزیران بارزانی و کونسوڵی ئێران پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکەن
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئێران کرد و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتێ کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە نەسروڵلا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکوەزیران سوپاسی ڕەشنوودی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە ئاماژە بە سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەو هیوایەی ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.
لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی ئێران لە هەولێر، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرد، هەروەها پێزانینی بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.