لە سلێمانی 500 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێن
لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دەکرێت و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن.
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی دەستپێدەکات و لیستی وارسی شەهیدان ئامادەکراوە.
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی دەڵێت ، “500 وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان زەوییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێدەدرێت، ئەگەر لەلایەن شارەوانییەوە زەویمان بۆ دابین بکرێت بەر لە کۆتایی ئەمساڵ قۆناغێکی دیکەی پرۆسەکە دەکرێت.”
زیاتر لە 20 هەزار وارسی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون، ئەوانەی پێشووتریش فەرمانی وەزارییان بۆ وەرگرتنی زەوی هەیە و پێیان نەدراوە، زەوییان پێدەدرێت.