دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، پەیامێك سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسێك لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاودەكاتەوە و داوا دەكات هێرشكارەكان ڕادەستی یاسا بكرێن.
دەزگای میدیایی بوار، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵێك، دوو پاسەوانی عەقیدێكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان هێرشیان كردووەتە سەر وریا عەبدولخالق، پەیامنێری دەزگاكە و بە سەختی زامداریان كردووە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕووداوەكە ڕایگەیاند: بەداخەوە لە سنووری چەمچەماڵ چەند چەکدارێکی ئەفسەرێکی پێشمەرگە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار و بە سەختی برینداری دەکەن.
وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانی لەبەرامبەر ڕووداوەكە، ئیدانەی هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسەكەش دەكات، ڕاشیدەگەیێنێت كە پێشهاتە مەترسیدارەکە ئەوەیە، هێرشەكە لەلایەن چەكداری ناسراوەوە ئەنجام دراوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەو ڕەفتارە دوورە لە هەموو بەهاو ئاکارێکی مەدەنی، یاسایی و کلتووری و پیشەیی، داواکارین لە دەزگا یاسایی و ئەمنییەکان تۆمەتباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بکرێن و سزای خۆیان وەربگرن و هەرچی هەوڵ هەیە بدرێ بۆ ڕێگری کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە، وەک دەستەش لە نزیکەوە چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکەین.
داھاتوو
دڵخوازەكانتان