بڕی 697 ملیۆن و 469 هه‌زار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ ته‌رخان بكرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی سلێمانی، بڕی 697 ملیۆن و 469 هه‌زار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ ته‌رخان بكرێـ.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ فه‌رمانێكی وه‌زاریدا له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 697 ملیۆن و 469 هه‌زار دینار ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.

پڕۆژه‌كان بریتین له‌ كاری دابینكردنی لم و بوحس و چه‌و بۆ كارگه‌ی قیری شاره‌وانی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها كاری دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ چه‌ند كۆڵانێك له‌ سه‌ره‌تای گوندی قوله‌ڕه‌یسی خوارو، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی دروستكردنی شۆسته‌ بۆ به‌شێك له‌ شه‌قامی حه‌مه‌جه‌زا و دروستكردنی قادرمه‌ و دیوار له‌ گه‌ڕه‌كی كانی با و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌شێك له‌ شه‌قامی 30 مه‌تریی نێوان جیاكراوه‌ی 119ك و 124ی كه‌ڵه‌كن له‌ سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانیدا.

دڵخوازەكانتان