تەنیا لە 12 کاتژمێر ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە دەربەندیخان و گەرمیان بووە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە و کاریگەرییەکانی لێزمە بارانی شەوی ڕابردوو، گوندی عەین شوکر، لە سنووری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵ کردووە.

گوندی عەین شوکر 20 خێزانی تێدا دەژیت و سەر بە شارەدێی جەبارەیە لە سنووری شارۆچکەی کفری، دانیشتووانەکەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ئەو چەمەی دەکەوێتە تەنیشت گوندەکەیان ترسیان لێ نیشتووە لە پڕ لافاو دروست بێت، بۆیە سەرجەمیان گوندەکەیان چۆڵ کردووە.”

هەر بەهۆی ئەو لێزمە بارانەی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە بەنداوی باوەشاسوار سەرڕێژی کردووە.

ئەم ساڵ سێیەمجارە بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچکەی کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ دەبێت، دووەمجار لە 25ی ئاداری 2024 لە وەرزی بەهار بوو، ئەمشەویش بۆ سێیەمجار سەرڕێژی کردووە، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووتەوە، تەنیا لە 12 کاتژمێر ڕابردوو لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:


هەولێر 2.6 ملم
سلێمانی 24.8 ملم
دهۆك 0.4 ملم
كەركوك 21.8 ملم
هەڵەبجە 41.2 ملم
پیرمام 1.6 ملم
چەمچەمال10.2 ملم
زاخۆ 3.5 ملم
خانقین 10.8 ملم
دوز 18.8 ملم
شەمامك 4.0 ملم
ئاكرێ 0.4 ملم
ئامێدی 0.6 ملم
بامەرنی 2.4 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 14.4 ملم
دەربەندیخان 37.2 ملم
حاجی ئۆمەران 7.0 ملم
هەڵشۆ 9.8 ملم
كلار 9.0 ملم
خەبات 0.8 ملم
مانگیش 2.8 ملم
میدان 13.8 ملم
سۆران 2.6 ملم
پێنجوین 34.0 ملم
مێرگەسۆر 3.0 ملم

دڵخوازەكانتان