لە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان زۆرترین سكاڵاو تانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی تۆمار كراووە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەرگەی وەرگرتنی تانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی داخست و دەشڵێت: 41 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆمار كراوە كە زۆرترینیان لە شاری سلێمانی بووە كە 25 تانە یە 12 تانە لە هەولێر، 3 تانە لە دهۆك، یەك تانە لە هەڵەبجە.
كۆمسیۆن ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەفتەیەكی دەوێت تاكوو كۆمسیۆن وەڵامی پێویستی تانەكان دەداتەوە و بۆ دەستەی دادوەری دەنێرێت، ئەمەش 10 ڕۆژی دیكەی دەوێت تاكوو ئەنجامەكانیان دەردەكەوێت.
ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو و ڕۆژی 30ی تشرینی یەكەم ئەنجامی كۆتایی و فەرمیی هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندرا.