سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاگادارییەک ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ڕیکلام دەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە کاری هەڵواسینی ڕیکلامیان بە شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە و ماوەی یاساییان تەواوبووە، بەڵام پاش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیان لەگەڵ شارەوانیی شوێنەکانیان بۆ ماوەی چەند مانگێک بەکارهێناوە، لەبەرامبەردا پابەندییان نەبووە بە پێبژاردنی ئەو ماوەیە و لە ئێستادا قەرزداری شارەوانیین.

سەرباری ئاگادارکردنەوەیان بۆ چەند جارێک بەڵام بەدەم ئاگادارکردنەوەکەوە نەهاتوون، شارەوانیی سلێمانی بۆ کۆتاجار ئاگاداریان دەکات کە سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکانیان، بەپێچەوانەوە پاش گرتنەبەری ڕێکاریی یاسایی ناوی کۆمپانیاکان بڵاودەکرێتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی

٣

دڵخوازەكانتان