سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا كرد، لە دیدارەكەدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی ئەڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سیمتیێ میولەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا کرد.

لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی ئەڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد، هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دڵخوازەكانتان