سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێك كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27/10/2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد، له‌ دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئه‌منيى عێراق بە گشتی کرا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.

دڵخوازەكانتان