بەگوێرەی داتاکان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی ئەو مووچەخۆرانەی کە لەم مانگەدا مووچەکانیان بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن, دەگاتە نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر.
هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “مووچەکان تاکو نیوەڕۆ دەچێتە سەر هەژماری بانکی بەشداربووان و بە SMS ئاگادار دەکرێنەوە کە دەتوانن بچن سەردانی نزیکەی 219 ئامێر لە 71 شوێنی جیاواز یاخود کابینە بکەن بۆ ڕاکێشانی
مووچەکانیان.”
ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بە خانەنشینی مەدەنی دەستی پێ کرد و ڕۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، بە مووچەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
لەوبارەوە وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دوو شەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.”