سه‌رۆكی لیستی پارتی پڕۆژە و به‌هێزیی پارتی له سلێمانی ده‌خاته‌ڕوو
سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی، باس له خه‌مخۆریی پارتی ده‌كات بۆ سلێمانی و ئاماژه به‌وه ده‌كات، وێڕای ئه‌و هه‌موو چه‌واشه‌كاری و ئاسته‌نگانه‌ی بۆ پارتی دروست ده‌كرێن، كه‌چی پارتی متمانه‌پێكراوترین و به‌هێزترین حزبی جه‌ماوه‌رییه له سلێمانی و له ئاستی كوردستانیشدا.
هۆشیاری سدیقه فه‌ندی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، كوڕی سدیقه فه‌ندی، كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ و دیاری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، کە پێشووتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بووه و رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له به‌رگریكردن له خه‌ڵكی سلێمانی و به‌شداریی چالاكانەی هه‌بووە لە مەیدانی سیاسی لە شاری سلێمانی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “پڕۆژەی پارتی زیاتر ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووریی كوردستانە، خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەیە، دۆزینەوەی هەلی كارە بۆ لاوان و گه‌نجان و هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته، به‌رنامه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جاره خزمه‌تگوزاریی زیاتر بگه‌یه‌نرێته سلێمانی و ئه‌و ده‌ستانه لاببرێن، کە رێگه نادەن ئه‌م شاره ئاوه‌دان بكرێته‌وه، خه‌ڵكی سلێمانی تینووی گەیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاوه‌دانیی پارتین”.
سه‌رۆكی لیستی پارتی له سلێمانی گوتیشی: “پارتی شه‌ڕ بۆ سلێمانی ده‌كات كه خزمه‌تگوزاریی زیاتری بۆ دابین بكرێت، ئه‌وه‌ی پارتی كردوویه‌تی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان وێنه‌ی نه‌بووه له دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و له پێشكه‌وتنی كوردستان و له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌به‌خۆبوون بۆ تاكی كورد، كه هیچی كه‌متر نییه له گه‌لانی جیهان”.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: “به‌رنامه‌ی كاری ئێمه خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانییه، ئه‌وه‌ی بۆمان بكرێت كردوومانه و درێغیمان نه‌كردووه له خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی، به‌ڵام تموحمان هه‌یه كه ئه‌م جاره به ده‌نگدان به پارتی له سلێمانی، كاروانی ئاوه‌دانی بۆ شارەکە فراوانتر بكرێت، ئه‌م جارەش بە تەواوی هه‌ست ده‌كه‌ین پشتیوانیی خه‌ڵكی سلێمانی بۆ لیستی پارتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتن بۆ پارتی زۆر به‌هێزتره، چونكه خه‌ڵك حه‌قیقه‌تی زۆر لایه‌نی بۆ روون بوویه‌وه و متمانه‌ی پارتی دووباره بۆ ئه‌وانه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه رۆژانێك له دژی بوون”.
دەشڵێ: “په‌لاماردانی پۆسته‌رەكانی پارتی له سلێمانی و دڕاندنیان، ده‌رخه‌ری به‌هێزیی پارتییه، ده‌رخه‌ری هه‌بوونی چالاکانەی پارتییه له‌م سنووره‌دا، بۆیه پۆستەری کاندیدەکانی ئاوای لێ ده‌كرێت، پارتی بۆ نه‌یارانی كوردستان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته و بۆ ئازادیخوازان و نیشتیمانپه‌روه‌رانی كوردستانیش، پشت و په‌نایه”.