سەرۆک بارزانی و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتیان تاوتوێ کرد
ڕۆژی چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا شاندی میوان کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بودجە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.