بەرپرسی لقی سێی پارتی له كه‌ركوك: داواکارین ئاوارەکان لە هەولێر و سلێمانی بگەڕێنەوە شار
داوا له ئاواره‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه شاری كه‌ركوك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی9ی2024، محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند، داوای دواخستنی پرۆسەی سەرژمێری ده‌كه‌ین بۆ دوای جێبەجێکردنی ماددەی 140.
گوتیشی، داوا لە ئاوارەکانی شارەکەمان کە لە هەولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه نیشتەجێن، بگەڕێنەوە کەرکووک و بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی گەمارۆ و ژماردن خۆیان تۆمار بکەن.