كۆمپانیای ئەسترازینیكا یەكەم فاكسینی دژەئەنفلۆزای بەرهەم هێنا كەدەتوانیت خۆت لەماڵەوە بەكاری بهێنێت

فاكسینەكە لەشێوەی سپرای لوتە كە خۆراك و دەرمانی ئەمریكا رەزامەندیی بەكارهێنانی پێدا .

رۆژنامەی “واشنتن پۆست” بڵاویكردووەتەوە. كۆمپانیای ئەسترازینیكا-لە قۆناغی یەكەمدا فاكسینەكە بۆ دەرمانخانەیەكی ئەلیكترۆنی دەستەبەردەكات  پاشان هەڵسەنگاندن بۆ خەڵكی نەخۆشەكان دەكرێت كە ئایكاریگەری هەیە یان نا .

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن، ئاسانی لە بەكارهێنانی ئەو فاكسینە لەرێگەی لوتەوە دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی دژ بە ئەنفلۆنزا.

فاكیسنەكە ناوە زانیستیەكەی  “فلۆمیستە ” تاكە ڤاكسینە كە لەڕێی لوتەوە دەدرێت.

شارەزایان دەڵێن ، ئەو كەسانەی ترسیان بەرامبەر دەرزی هەیە، دەتوانن پشت بەم جۆرە ڤاكسینە ببەستن و دەتوانن لە ماڵەوە بەكاریبهێنن.

بەپێی توێژینەوەكانیش، ڤاكسینی ئەنفلۆنزا، لەڕێی دەرزییەوە بێت یان سپرا بۆ لوت، هەمان كاریگەرییان هەیە.

دڵخوازەكانتان