وەزارەتى شارەوانى هەرێمى کوردستان نۆ رێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەرکرد

وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێگە نادرێت وێنە و پۆستەری حیزب و بەربژێرەکان لەسەر دیوار و ستوونەکان بە بزمار، لەزگە و سیکۆتین هەڵبواسرێن، هەروەها دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و ناو پارکە گشتییەکان قەدەغەیە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا نۆ رێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێگەنادرێت پۆستەر لە  ناو پاركە گشتییەكان دابنرێت هەروەها ڕێگەنادرێت بە بە بەكارهێنانی لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ ڕاگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە.

نابێت وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتوچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەكان هەڵبواسرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەڕێنمایەكەیدا دەلێت :” ، رێگەنادرێت شوێنەوار و شوێنە كولتوورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك و هەڵواسینێك بە هیچ جۆرە ماددەیەك بەكاربهێنرێت، جگەلەوەش رێگەنادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری بەربژێرانی حیزب و لایەنەسیاسییەكان لەسەر دیوار و شوورای فەرمانگەكانی حكومەت و شوێنە گشتییەكان وەک، مزگەوت، نەخۆشخانە، زانكۆ، خوێندنگە.

دڵخوازەكانتان