نێچيرڤان بارزانى: بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوازێکی شارستانییانە بێت
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ته‌لارى پارێزگای هەولێر، له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه‌دا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنيهتيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحيهكان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييهكان و چاره‌كردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان.
وێڕاى ده‌ستخۆشى سەرۆکی هەرێم له پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييهكان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، ستايشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانيى پارێزگاكه‌ى كرد و جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕيى هه‌ولێر، له پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتيياندا ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ئامادهكارييهكانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا، له‌مبارەیەوە، نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانهى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد.
له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى و داواكارى و پێشنياريان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و چاره‌كردنى كه‌موكوڕييه‌كان خسته ڕوو.