کەژان محەممەد: ئاسایش و سەقامگیریی لە سلێمانی نەماون

چاودێرێکی سیاسیی لە سلێمانی، باس لە خراپیی دۆخی سلێمانی دەکات و دەڵێ ئەوەی لەم شارە بەرانبەر بە سیاسییەکان، ئازادی مێدیایی، بازرگانی و دابڕاندنی زەوی دەکرێت، کۆتایی بە جوانی و سیمای شارەکە هێناوە.

کەژان محەممەد، چاودێری سیاسی، ڕاگەیاند، لەماوەکانی ڕابردوو ئەوەی لە سلێمانی کۆتایی پێ هاتووە، ئاسایش و سەقامگیریی و جوانی و سیماکانی ئەو شارەیە، دەشڵێت: یەکێتی کۆتایی بە سەرکردەکانی خۆی هێناوە.

ئەو چاودێرە سیاسیە باسی لەوەش کرد، ئەو حزبە کۆتایی بە هەلی کار هێناوە لە سلێمانی، هەروەها کۆتاییان بە ڕۆژنامەنووس و زەوی و زار و کاری بازرگانی هێناوە، بۆیە پارتی خەمی ئەوەیەتی وەکوو شار و شارۆچکەکانی دیکە، ئەو زۆنەش بپارێزێت .

گوتیشی: لە ئێستە کە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، پرسیار لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین، چی تر ماوە کۆتایی لەو شارە کۆتایی پێ بهێنن؟ یەکێتی کۆتایی بە سەرکردەکانی خۆی هێناوە، نەک تەنیا ڕەمزەکانی ئەو شارە.

کەژان محەممەد ڕاشیگەیاند، یەکێتی گوێژەی لەناو بردووە، کاسبکارانی ماڵوێران کردووەە، بۆیە ئێمە بە خەڵکی سلێمانی دەڵێین با پرسیار بکەن بزانن چی تر ماوە یەکێتی کۆتایی پێبهێنێت.

دڵخوازەكانتان