شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی یاسای خانەنشینی لە کۆبوونەوەدان
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەگەرەکانی پەیرەوکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
وەزراتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد حەمزە، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی عێراق لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی خانەنشین و چاودێریی کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەگەرەکانی پەیڕەوکردنی یاسایەکی یەکگرتوو لەسەر خانەشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.