ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکات

سەرۆکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تاکو ئێستە لیستی کاندیدەکان پەسەند نەکراوە، ئەوە هۆکارێکە بۆ دیاری نەکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.

دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، هیچ گومانێک لەوەدا نییە هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیان دەکرێت.

ئەو دادوەرە دەڵێت: بابەتی بانگەشە لیستی کاندیدەکان پەسەند نەکراوە، ئەوە هۆیەکە تاکو ئێستە وادە بۆ بانگەشە دیاری نەکراوە، بەپێی یاسا، پێویستە لیستی کاندیدان دوای ئەوەی وردبینیان بۆ دەکرێت، بەپێی ئەو مەرجانەی کە یاسا دایناوە وردبینی بکرێت، دواتر ئەنجوومەنی کۆمسیاران پشتڕاستی دەکاتەوە بڕیاری لەسەر دەکات کە ئەم لیستە لیستێکی باوەڕپێکراوە ئەمانە کاندیدن بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە 17ـی ئەیلوول کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە بۆئەوەی ناوی کاندیدەکان پەسند بکات.

دڵخوازەكانتان