رۆژێک پشوو راگەیەندرا
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام رۆژی یەکشەممە 15 ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی رەسمی.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 15 ی ئەیلول پشووی رەسمییە لەسەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم.
جگە لە هەرێمی کوردستان لەسەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بە هەمان بۆنەوە دەکرێتە پشووی رەسمی.