پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران .
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ كەس چوونە ناو ماڵەكەیەوە و بە زەبری چەقۆ و هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
باس لەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەر سێ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتباران بووە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە