وەزارەتی پەروەردە وادەی ساڵی نوێی خوێندنی دیاری کرد

ڕۆژی 25ی 9ی 2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2024 – 2025) بێت لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆ بووەوە؛ یەکێکیان، دیاریکردنی ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بوو.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری دا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 25ی 9ی 2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2024 – 2025) بێت.

دڵخوازەكانتان