بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی “یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان” دەستی پێ کرد

بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاندووە “ئەم سیمپۆزیۆمە  بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لەو جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاتر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە 15 جیهانی، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  “ئامادەی سیمپۆزمەكە دەبێت  

لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە فەرهەنگ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ مێدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی”.

هەر لەم سیمپۆزۆمەوە گفتوگۆ لەسەر 50 توێژینەوە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەى زانستى و لە نێوان 100 توێژینەوەى پێشکەشکراو بۆ بەشداریی لەم سیمپۆزیۆمە هەڵبژێردراون.

دڵخوازەكانتان