نه‌خۆشخانه‌ی هیوا کێشەی کەمیی قەرەوێڵە و نەبوونی دەرمانی پێویستی هه‌یه‌

زەردەشت محەممەد جیكری به‌ ریوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا لە سلێمانی راگەیاند، “لە 8 مانگی ئەم ساڵدا 3 هەزار و 395 تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەمان تۆمارکراون، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 261 تووشبوو کەمترە واته بەراورد به‌ ساڵی رابردوو 7٪ کەمی کردووە ‌”
نه‌خۆشخانه‌كه‌ کێشەی کەمیی قەرەوێڵە و نەبوونی دەرمانی پێویستی هه‌یه‌
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت :” تووشبووی زۆر هه‌ن كه‌ له‌ نەخۆشخانەکە تۆمار ده‌كرێن ، بەڵام لەبەر نەبوونی قەرەوێڵەی بەتاڵ، ناچارین بیاننێرینەوە بۆ ماڵەوە و ناویان لە سەرەدا دەنووسین
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، شێرپەنجەی خوێن و دەمار لەمنداڵاندا باوترینە، له‌ نێو ئافره‌تانیشدا شێرپەنجەی مەمک و لە پیاوان شێرپەنجەی پرۆستات زۆرترین تووشبوویان هەیە

دڵخوازەكانتان