ڕونكردنەوەی لە بارەی كامێراكانی تیژڕەویەوە دەدرێت

بەرپرسی هۆبه‌ی كامێراكان لە هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ خستنەکاری کامێرا جێگیرەکانی رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دیاریی نەکراوە.

فەرهاد گورون لێپرسراوی هۆبەی کامێراکان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌ئێستادا كاركردن له‌ دانانی كامێرا جێگیره‌كان له‌سه‌ر رێگا‌ی سلێمانی – چەمچەماڵ به‌رده‌وامه‌‌ و چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی تێداماوه.ئاشکراشیکرد، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌، بۆ كه‌وتنه‌كاری ئه‌و كامێرا جێگیرانه‌”.‌دانانی کامێرا جێگیرەکان بە دیاریکراوی لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تا بانی مەقان

دڵخوازەكانتان