بەرپرسێكی پارتی: مەسرور بارزانی بۆ خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی و هەموو ناوچەكان، خزمەتی گەورەتر و پرۆژەی گرنگتریشی لە بەرنامەدایە
به‌رپرسی پێشووتری لقی 21ی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك چاو سه‌یری ئاوه‌دانیی كوردستان ده‌كات و زۆر گرنگیشی به شاری سلێمانی داوه و ده‌شڵێت: “ئه‌م گرنگیپێدانه له‌ناو خه‌ڵك ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه”.
رزگار سارتكه‌یی، به‌رپرسی پێشووتری لقی 21ی پارتی،گوتی: “کاک مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕابەرایەتیی قۆناغێکی سەختی کرد، دڵنیاشین تەحەدییەکانی بەرەو قۆناغی ئارامی تێپەڕاندووە و ئەو تەحەدییانەی دێشنە پێش وەک هەمیشە لەبەردەم ستراتیژ و ئیدارە و ئیرادەی جەنابیان و پشتیوانیی بەهێزی خەڵکی کوردستان کاریگەرییان نابێت، خزمەتی گەورەتر و پرۆژەی زیاتر لە بەرنامەی بەڕێزیاندایە.“
جەختیشی كردەوە: ”ئەو ڕێگرییانەی هەن، تەنیا بۆ چەواشەکردنی ڕای خەڵکە و بەڕێزیان سەرتاسەری کوردستان بە یەک چاو سەیر دەکات، کاتێک پرۆژەیەک بڕیاری لێ دەدرێت، لەسەر داهاتی ناوخۆی سنوورەکە، هەمان پڕۆژە لە هەولێر وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و هیچ كێشەیان نابێت.”
ئەو بەرپرسەی پێشووی پارتی باسی لەوەش كرد: “لە سلێمانی و دەوربەری کێشە بۆ پڕۆژەکان دروست دەکرێ و هەوڵ دەدرێ جیبەجێ نەکرێن و دەیانەوێت وێنەی ڕاستەقینەی حوکمڕانی بشوێنن، بەڵام کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت و شاری سلێمانیی خۆشەویستییش شایەنی هەموو رێز و خزمەتکردنێکە، ئەو خزمەتکردنەش لە ئەولەوییەتی کارەکانی بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیرانە و ئه‌م گرنگیپێدانه له‌ناو خه‌ڵكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی هه‌بووه.”