سێ زانکۆ ماستەر لە پسپۆڕیی سەركردایەتی: ڕەوشت و سیاسەت ڕادەگەیەنن
سێ زانکۆ دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕیی سەركردایەتی: ڕەوشت و سیاسەت بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 ڕادەگەیەنێت.
زانکۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، زانكۆی ئاتێن بەهاوبەشی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كوردستان – هەولێر، دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕیی سەركردایەتی، ڕەوشت و سیاسەت بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025ڕادەگەیەنێت.
زانکۆکە دەڵێت: ئامانج لەم پڕۆگرامە، گەشەدانە بەو تواناو كۆزانینانەی كە لە جیهانی هاوچەرخدا بۆ دانانی كاریگەریەكی شیاو و مانادار لە سەر ڕووداوەكان پێویستن.
دەشڵێت: ئەم پڕۆگرامە بە فەراهەمكردنی كۆزانینی تیۆری و توانستی پراكتیكی، هاوکات پسپۆڕیەكی باڵای بێوێنەیە لە بواری سەركردایەتی کردنی ئەو تاكانەی كە ئامادەییەكی باشیان لە سەرجەم بوارەكانی سەركردایەتی و كارگێڕی، لە كەرتی تایبەت یان گشتی، لە سیاسەت، یان لە بازرگانیدا هەیە.
زانکۆی سلێمانی ئاشکرای کردووە، ماوەی خوێندنەكە 18 مانگە، 75%ی لە كەمپەسو 25%ی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خۆتۆماركردن لە پڕۆگرامی ماستەری “سەركردایەتی: ڕەوشت و سیاسەت”، مافی پێدانی ڤیزەی جۆری (D) – كاتێگۆری (H1) بۆ ماوەی 12 مانگ لە یۆنان بەفێرخواز دەبەخشێت.
سایتی فەرمی پڕۆگرامەكە:
ئیمەیڵ: