ئەمڕۆ دووشەممە باندێکی ماددەی هۆشبەر لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ڕووبەڕووی ئاسایش دەبنەوە پاش ڕوبەڕوبونەوە هێزەكانی ئاسایش توانیان دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن .
لە ڕووبەڕوو بونەوەكەدا دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.