سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی حزبی سیادە دۆخی کەرکووکیان تاوتوێ کرد


بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی حزبی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندن و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرا.

دڵخوازەكانتان