دهۆک.. بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار ژمارەیەک وێستگەی مۆبایلی کارەبا دادەنرێن

ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای دهۆک شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دەڤەرە جیاجیاکان دادەنرێن.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستێک لە نێوان کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای ئیدیۆم، شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار لە پارێزگای دهۆک دادەنرێن. وەزارەتی کارەبا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو نۆ وێستگەیە لە چەندین شوێنی جیاجیای پارێزگای دهۆک لە ماوەی ساڵێکدا دادەنرێن.

دڵخوازەكانتان