نێچیرڤان بارزانی پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و هیواخوازبوون هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان “نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/8/20  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا”.لاى خۆيه‌وه‌  بيزڵى، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان