بەشێک لەیەكەكانی  نیشتەجێبوونى كرێنشینان دەستییان پێكردووە

بەشێک لەیەكەكانی  نیشتەجێبوونى كرێنشینان دەستییان پێكردووە و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت:”  نزیکەی 10 هەزار شوققەی دیکەش پێویستی بە خەرجیی هەیە و دەست بە كاركردن تێیاندا دەكرێتەوە

 دوو شار بۆ کرێنیشان لە عەنکاوە و گەرمییان دروست دەکرێت. جگە لەوەی لە هەولێریش دوو شوێن بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەم دەرامەتان و کرێنشینان دابین کراوە.

پرۆژەی دروستكردنی یەكەی كرێنشینان لە سلێمانی و دهۆک و زاخۆ و هەڵەبجە و ناوچە کەم گەشەسەندووەکان،دروستدەكرێت

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەلێت:” سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری لەسەر ئەو پرۆژانە داوە کە بۆ کەم دەرامەتانە.وتیشی  لەگەڵ بانکەکانی عێراق و کوردستان دەمانەوێت ئەو پرۆژانە دەست پێ بکەین و باری سەرشانی خەڵکی کەم دەرامەت سووک بکەین”.

دڵخوازەكانتان