کێ ئاشتی کۆمەڵایەتی دابین دەکات ؟
ڕێباز محەمەد جەزا
پرسی ئاشتی کۆمەڵایەتی بابەتێکی گرنگی ژیارییە ؛ هەبوونی پەیوەندی باش و هاوکاری لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگە وادەکات ، پارێزراوبین و دووربین لە توندوتیژی و ململانێی نێوان تاکەکان و گروپەکان.لەڕێگەی دابینکردنی مافی یەکسان و دادپەروەری بۆ هەموو تاکەکانی ناو جڤاتی نەتەوەیی و قبوڵکردن و رێزگرتن لە جیاوازییەکان (ئایینی، نەتەوەیی، کولتووری).هەروەها هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ و بەشداری هەمووان لە بڕیاردان و گەشەپێدانی پرۆسەی ژیانێکی ئارام و ئاشتیخوازانەدا چونکە ئاشتی کۆمەڵایەتی بنەمایەکی گرنگە بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەر کۆمەڵگایەک.
ئاشتی کۆمەڵایەتی زۆر گرنگ و پێویستە. لە نەبوونیدا، کۆمەڵێک مەترسی و کێشەی جدی دروست دەبن کە دەبێتە هۆی ” زیادبوونی توندوتیژی و ئاڵۆزی نێوان گروپە جیاوازەکان زیاد دەبێت. جگەلەوەی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئابووری و سەرمایەگوزاری کەم دەبێتەوە بەهۆی نائارامی و گەشەی ئابووری دادەبەزێت.سەرباری ئەوەی پەرەسەندنی هەڵاواردن و مافی کەمینەکان پێشێل دەکرێتئەگەری نایەکسانی کۆمەڵایەتی زیاد دەبێت. بەهۆی . لاوازبوونی سیستەمی پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان خراپتر دەبن و دەرفەتی فێربوون و پێشکەوتن کەم دەبێتەوە.ئەمەش لەکاتێکدایە ئەگەری کۆچکردنی زۆرەملێ و خەڵک ناچار دەبن شوێنی ژیانیان بەجێبهێڵن لەو هەڵبژاردنانەدەبن کە ئاوارەبوون و پەنابەری زیاد دەبێت. متمانەی کۆمەڵایەتی بەنیشتمان و وڵات ناهێڵێت وگومان و بێ متمانەیی لە نێوان تاکەکان زیاد دەبێت.
کاتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی نامێنیت ، دواکەوتنی گەشەی کولتووری ڕوودەدات کەدەبێتە مایەی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و داهێنان کەم دەبێتەوە.کرانەوە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان لاواز دەبن . بەکورتی، نەبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی دواکەوتن و نەمانی سەقامگیری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بۆیە پاراستن و بەهێزکردنی بەردەوام زۆر گرنگە. بەتایبەت لەم سەرو بەندی هەڵبژاردنەدا ؛ بابەتی گفتوگۆی ڕژدن و گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان گروپە کێبڕکێکارەکان تا دێت تووندتر و ئاڵۆزتر دەبن !!
لەم ڕووەوە گەر ئاوڕێک لەڕابردووی ئەو پەیوەندییانە بدەینەوە ؛ دەزانین کە ڕۆڵی سەرۆکایەتی هەرێم و ڕێزدار (نێچیرڤان بارزنی) وەک سیاسییەکی ئایەتی و کاریگەر و گرنگ هەمیشە دیار و بەرچاو بووە لەناو خۆ و دەرەوەی هەرێمدا ؛ بێگومان ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لەسەقامگیری و خوێندنەوەی بابەتییانەی دۆزێکی گرنگ و پڕ بەهای نەتەوەیی و نیشتمانی و پێکەوە هەڵکردن و ددان پێدانان بە مافە سروشتی و مرۆییەکانی تاک بەتاکی هەرێمی کوردستان کە پێویستە لەم پێناوەشدا ڕۆڵ و پێگەی خۆی وەک هەمیشە بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتەگەڕ وەک پێویستییەک بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بۆ تاک بەتاکی هەرێمی کوردستان .