78 ساڵ خەبات و بەرخودان
سـەلام عەبدوڵڵا
لــە (16)ی ئابــی ســاڵی 1946 لــە ســەر دەســتی بارزانیــی نەمــر و هەڤاڵانــی، پارتـی دیموکراتـی کـورد دامـەزرا، کـە لەمـەودوا و لـە کۆنگـرەی سـێهەمیدا کـە لــە 1953/1/26 لــە کەرکــووک بەسـتـرا، بڕیــاردرا کــە نــاوی بگــۆڕدرێ بــۆ پارتــی دیموکراتــی کوردســتان، پارتـی وەک حزبێکـی دیموکراتـی و نیشـتمانی كـە بـڕوای بـە مافـی مـرۆڤ و دادی کۆمەڵایەتــی و سەربەســتی تــاک و مافــی نەتــەوەی کــورد و نەتەوەکانــی دیکــە هەیــه، بــۆ دیاریکردنــی مافــی چارەنووســیان دامــەزرا.
لــەو ڕۆژەوە تاکــوو ئەمــڕۆ ئــەم پارتــە نەتەوەیــی و دیموکراســیخوازە بــۆ بەدەسـتهێنانی تـەواوی مافـی گەلەکەمـان لـە خەبـات و بەرخوداندایـە و هەمیشـە، مێتــۆدی ئاشــتیخوازانەی خەباتــی لا پەســەند بــووه، بــەڵام بارودۆخــی سیاســی ناوچەکـە و هەزمنەکردنـی پرۆسـەی ئاشـتی و دیموکراسـی، پارتـی ناچـار کـردووە کـە دەسـتبداتە چـەک و بەرگـری لـە گـەل و نەتەوەکـەی بـکات. لەگـەڵ ئەوەشـدا هەرگیــز وتووێــژ و چارەســەری ئاشــتیانەی رەت نەکردۆتــەوە و شــێلگیرانە هەوڵــی بــۆ داوە و فاکتەرێکــی ئەرێنــی هەمیشــەیی مێتــۆدی ئاشــتیخوازانە بــووە بــۆ دۆزی ڕەوای گەلەکــەی کــە بەداخــەوە دەســەڵاتدارانی عێــراق بــە حکوومەتــە جۆراوجۆرەکانییــەوە هــەردەم لەمپــەر بوونــە بــۆ چارەســەری ئاشــتیانە.
پارتــی دیموکراتــی کوردســتان، لەگــەڵ ئــەو هەمــوو زوڵــم و زۆرەی دەرهــەق گەلەکــەی دەکــرا، هــەر لــە بەکارهێنانــی چەکــی قڕکــەر و کیمیابــاران و شــاڵاوی ئەنفــال و سیاســەتی زەوی ســووتاو و خاپوورکردنــی خاکەکــەی، هەرگیــز دەســتی نەداوەتـە -وەک وەڵامدانەوەیـەک بـۆ ئـەو هەمـوو زوڵـم و ناهەقییـە – بـۆ تیـرۆر و کاری تیرۆریســتی و تەنانــەت لــە ســاتەوەخته ناهەموارییەکانیشــدا پەنــای بــۆ ئــەو مێتــۆدە نەبــردووە.
ئــەوەش مایــەی شــانازییە بــۆ گەلەکەمــان و ڕووی خەبــات و بەرخودانــی گەلەکەمانــی وەک گەلێکــی ئاشــتیخواز و شارســتانی و مرۆڤدۆســت بــە جیهــان ناسـاندووە، کـە ئەمـەش لـە گەوهـەردا بیروبۆچـوون و بـڕوای نەگـۆڕی بارزانیـی نەمـر بـووە کـە بـۆ بەدەسـتهێنانی مافـی گەلەکەمـان پەنـا بـۆ توندوتیـژی نـاڕەوا و تیـرۆر نەبرێـت.
بۆیـە ئەمـڕۆ، دوای ئـەو هەمـوو کارەسـاتانەی بەسـەر گەلەکەمانـدا هاتــووە، ڕووســوورانە پارتیــمان دەتوانــێ بەرانبــەر جیهــان، كــورد وەک گەلێکــی ئاشــتیخواز و مرۆڤدۆســت و دادپــەروەر وخــاوەن ئــاكاری بــەرز نیشــان بــدات، پارتــی لــە ئەنجامــی بەرخودانــی شۆڕشــی ئەیلوولــدا توانــی بــۆ یەکەمیــن جــار بەڵگەنامەیەکـی مێژوویـی بـە حکوومەتـی عێـراق واژۆ بـکات کـە بـه فەرمـی بـە ڕێککەوتننامــەی ئــازار نــاسرا، کــە تێیــدا دان بــە مافەکانــی گەلــی کــورد نــرا.
لــە دوای ڕاپەڕینیشــەوە پارتــی بــە هەمــوو توانایەکیــەوە پشــتگیری و پشــتیوانی پڕۆســەی دیموکراتــی و پەرلەمــان و لەمــەودواش حکوومەتــی هەرێــم بــووە، پارتـی دیموکراتـی کوردسـتان لـە مـاوەی ئـەم (78) سـاڵەدا وەک پارتێکـی ڕەسـەن، جێـی متمانـەی زۆرینـەی گەلەکەمـان بـووە و دەبێـت.