پەرلەمانتارێكی عەرەب: سەرۆك بارزانی ڕازی نەبوو پارێزگاری كەركووك بۆ عەرەب بێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێی كەركووك ئاشكرا دەكات و دەڵێت، سەرۆك بارزانی ڕازی نەبوو خولی یەكەمی پارێزگاری كەركووك بۆ عەرەب بێت.

موهەیمین حەمدانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی پارێزگای كەركووك و بەشداربووی كۆبوونەوەی چواری ئاب لە بارەگای سەرۆك بارزانی، لە چاوپێكەوتنێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەوان وەك نوێنەرانی عەرەب لە كۆبوونەوەكەدا پێداگر بوون لەسەر ئەوەی خولی یەكەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت، هۆكاری ئەو داواكارییەشیان ئەوەبوو كە فراكسیۆنە عەرەبییەكان شەش كورسییان هەیە و لە پارتی و توركمان كورسییان زیاتر بووە.

زیاتر گوتی، لە وەڵامدا سەرۆك بارزانی پێی گوتین كورد لە كەركووك حەوت كورسیی هەیە نەك تەنیا دوو كورسییەكەی پارتی، بۆیە ئێمەش قبووڵی ناكەین خولی یەكەمی پارێزگار بۆ عەرەب بێت.

روونی كردەوە، لەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی پێی گوتن پێداگرن لەسەر ئەوەی كە دەبێت خولی یەكەمی پارێزگاری كەركووك بەركەوتەی كورد بێت.

دڵخوازەكانتان