هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی لیژنەی بەڕاد و ئۆتۆمبێلی لێدراو ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، کار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکەن کە لێدراویان هەیە و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەن سەبارەت بە لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانەی کاریان بۆنەکراوە.لە ڕوونکردنەوەکەی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە: “ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمارکراون و ژمارەی سلێمانییان بەستووە و ئێستا کێشە لە حەفری ژمارەی شاسی و پلێتی ناودەرگا و سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت”.ڕاشیگەیاند، لیژنەی باڵامان هەیە کە ئەوانیش تایبەتن بە کۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی ڕێنمایی ژمارە (٣) ی ساڵی ٢٠٢٣ یان تیادا نیە و داخڵ بوون.سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاسی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاویان هەیە، هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت و لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدان بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان.

دڵخوازەكانتان