ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران بڵاو دەکاتەوە.

نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دارایی بە ژمارەی 7925 ئەمڕۆ چوارشەممە بە ناوی ڕێنمایی دارایی ژمارە سێی ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە وەرنەگرتنی باج چێشخانەکان، هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەموونخانە و نانەواخانەکان، زەوییە بەتاڵەکان دەگرێتەوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، ئەم ڕێنماییانە لە ڕێککەوتنی دەرچوونی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 23ی تەممووزی 2024ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

دڵخوازەكانتان